کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە بواری بەرابەریی ڕەگەزی پلەی ١٥٠ی هەیە

18:42 - 12 خاکەلێوه 2721

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆڕی جیهانیی ئابووریدا سەبارەت بە بەرابەریی ڕەگەزیی "ژنان و پیاوان" وڵاتی ئیران لەنێوان ١٥٦وڵاتی جیهاندا پلەی ١٥٠ی هەیە.

ئەو ڕاپۆرتە لەسەر ڕۆڵی ژنان لە بوارەکانی: "ئابووری، پەروەردە و بارهێنان، تەندرووستی، بەشداری لە کاروباری سیاسی و ڕێژەی بەرەوپێشچوونی وڵاتان سەبارەت بە لابردنی کێشەکان لەسەر ڕێگای ژنان بۆ گەشەکردنیان" لێکۆلینەوە دەکات و ئاماری وڵاتەکان دەداتە دەرەوە.

لە ڕاپۆرتی ئەمساڵدا کردەوەی ١٥٦ وڵات لە بواری بەرابەریی "ژنان و پیاوان" خراوەتە بەرباس.

وڵاتی "ئیسلەند" لە پلەی یەکەم و وەک باشترین وڵات لە بواری بەرابەریی نێوان "ژنان و پیاوان" ناسێندراوە.