کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە جیاتی چارەسەریی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، وەدرۆیان دەخاتەوە

12:06 - 11 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیم، لەبەر ئەوەی توانایی چارەسەریی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیان نییە، ناچارن پەنا بۆ درۆ و دەلەسە ببەن.

وەزیری نێوخۆی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، عەبدولڕەحمان فەزڵی، لە دانیشتنێکی هەواڵدەریدا وتوویەتی: دەسدرێژیی بۆ سەر ٤١ ژنی ئێرانشاری درۆیە، ئەم هەواڵە زیاتر لە ڕاستییەکەی بڵاو بووەتەوە، دەنا تەنیا ٤ حاڵەتی دەسدرێژی ڕووی داوە، لە حاڵێکدا هەواڵی ئەم حاڵەتە دڵتەزێنە لە کاتی نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە زاری پێشنوێژی هەینی ئێرانشار، "مەلا تەیب زەهی" ئاشکرا کرا، کە دژکردەوەیەکی بەرینی بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لێ کەوتەوە.

عەبدولڕەحمان فەزڵی لە درێژەی قسەکانیدا، هەروەها هەواڵی کوژرانی یەکێک لە ناڕازییانی خوڕەمشاریشی بە درۆ زانی و هەڕەشەیشی لە ئورووپا کرد، کە ئەگەر هاوکارییان نەکەن، لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان هاوکارییان ناکەن.

بەدرۆخستنی ئەم دەسدرێژییە بەرفراوانە لە حاڵێکدایە، کە پێشتریش نوێنەرێکی مەجلیس ئاماژەی بە "پیلانداربوون و بە دامەزراوەییکردنی دەسدرێژییەکان" کردووە.