کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە شەهیدەکانیشمان دەترسێت

13:15 - 15 خاکەلێوه 2721

گڵکۆی شەهید "عەبدوڵڵا گولـلە" شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە گۆڕستانی "شەبەک" لە گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە "شاروێرانی مەهاباد" لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بێڕێزیی پێ کراوە.

بە دوای بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سەردانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان، ڕێژیم ئەو چالاکییەی پێ تەحەموول نەکراوە و ڕق و قینی خۆی بە شێواندنی گڵکۆی شەهید "عەبدوڵڵا" دەربڕیوە.

ئەوە یەکەم جار نییە کە لەلایەن ڕێژیمەوە بێڕێزی بە گڵکۆی شەهیدان و کەسایەتییەکانی کورد دەکرێت و ئەو کردەوەیەی ڕێژیم هەموو جارێک هەڵوێستی خەڵکی نیشتمانپەروەری لێ دەکەوێتەوە.