کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە فیلتێرکردنی تێلێگرام شکستی خوارد

12:18 - 10 رەشەمه 2720

"محەممەدجەواد ئازەریی جەهرۆمی" وەزیری پەیوەندییەکانی ڕێژیم سەبارەت بە فیلتێرکردنی تێلێگرام لە ئێراندا وتوویەتی: "فیلتێرکردنی تێلێگرام لە ئیران بووەتە هۆکاری ئەوەیکە پەیامنێرەکانی نێوخۆیی زۆر بە کەمی کەڵکیان لێ وەربگیردرێت و تووشی کێشە بن".

سێ ساڵ لەمەوپێش لەسەر بڕیاری دەزگای دادی ڕێژیم، تێلێگرام لە ئێران فیلتێر کرا. لەو بڕیارەدا هاتبوو، نابێ خەڵک بتوانن بە هیچ نەرمئامێرێکی وەک فیلتێرشکەن لە تێلێگرام کەڵک وەربگرن.

 بەڵام ئەو کارەی ڕێژیم نەیتوانی پێش بە کەڵکوەرگرتنی خەڵک لە تێلێگرام بگرێت و دوای سێ ساڵ لە تێپەڕێنی ئەو بڕیارە، "ئازەریی جەهرۆمی" دانی بەوەدا نا کە فیلتێرکردنی "تێلێگرام" هیچ ئاکامێکی نەبووه و تەنیا پێشی بە گەشەکردنی پەیامنێرەکانی نێوخۆیی گرتووە.

یەکێک لە هۆکارەکانی کەڵکوەرنەگرتنی خەڵک لە پەیامنێرە نێوخۆییەکان ئەوە بووه کە خەڵک لە بواری ئەمنییەتییەوە باوەڕیان بەو پەیامنێرانە نەبوو.