کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە قوتابخانەکان بە بیانووی جۆراوجۆر لە قوتابییان پارە دەستێنن

17:40 - 13 بەفرانبار 2721

ڕێژیمی ئێران لە قوتابخانەکان بە بیانووی گەشە و پێشکەوتنی زیاتر، لە بنەماڵەی قوتابییان پارە وەردەگرن.

بنەماڵەی قوتابییان لەوبارەوە وتوویانە، ئەوە چەندەمین جارە بەرپرسانی قوتابخانە داوای پارەیان لە قوتابییان کردووە.

بەرپرسانی قوتابخانە بۆ هەر قوتابی داوای ١٠٠ هەزار تمەنیان کردووە.

بنەماڵەی قوتابییان هەروەها وتوویانە کە بەرپرسانی قوتابخانە لە ئەگەری درەنگ گەیشتنی یارمەتی لەلایەن بنەماڵەکانەوە، ئەوەندە دووپاتی دەکەنەوە کە قوتابی لەبەر چاوی ئەوانی دیکەدا دەشکێنن.