کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە هێماکانی پێشمەرگە دەترسێت

11:21 - 8 رێبەندان 2721

لە قوتابخانەکانی پیرانشار ئیزن بە قوتابییان نادرێت جامانە لە ملیان بکەن و بڕۆنە قوتابخانە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شاری پیرانشار ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان لە قوتابخانەی "خامنەیی" نازمی ئەو قوتابخانەیە بە ناوی "هێرش" ئەو قوتابییانەی کە جامانەیان لە ملی دابووە ئینزی نەداوە بڕۆنە سەر وانەکانی خوێندن.

زیاتر لە ٥٠ قوتابی بوونە کە جامانەیان لە ملی دابووە و جامانەکانیان لەو قوتابییانە ئەستاندووە.

ئەو نازمە هەروەها بە تەلەفۆن پەیوندەیی لەگەڵ دایک و باوکی ئەو منداڵانە گرتووە کە بێن جامانەی منداڵەکانتان ببنەوە.