کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە هەوڵی دامەزراندنی سیستمی فیلترینگی زیرەکدایە

16:30 - 19 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە سیستمێکی زیرەکی فیلترینگ دابمەزرێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەزیری ارتباطات و فناوری ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئێمە سەرمایەگوزاریمان لەسەر ئەو مەسەلەیە کردووە کە جێبەجێی بکەین و بەو سیستمە زیرەکە هەموو ماڵپەڕەکان چاوەدێری دەکەن و کاکڵ و نێوەرۆکی بابەتی ئەو ماڵپەڕانەی کە له‌گه‌ڵ سیاسەت و بیری ڕێژیم هاوئاهەنگیان نییه‌، فیلتێر دەکەن.

مەحموود واعیزی هەروەها ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو هەوڵە جیاوازەکانی ئیمە، لایەنی بەرامبەر هەوڵ دەدات کە لە ئێمە پێشکەوێت و بۆیە شەڕی ئێلکترۆنی و تێکنۆلۆژی لەگەڵ ئێمە دەكات.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند ئێمە لە ڕێگای فیلترینگی زیرەک و کۆمپانیاكانی پێوەندیدار بەو بابەتەوه‌ پێش بە بڵاوبوونەی پەیجە نائەخلاقییەکان ده‌گرین.

وەزیری ارتباطات و فناوری ڕێژیمی ئێران هەروەها سەربارەت بە فیلتێرکردنی پەیجە نائەخلاقییەکانی وتی: \'\'کاتێک بۆ لەنێوبردنی پەیجێکی خراپ ٢٤ کاتژمێرمان دەویست بەڵام ئێستا ١٢ کاتژمێری پێویستە کە هەنووکە بووەتە ٦ کاتژمێر.