کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە پێڕستی ٢٠ شیرکەتی گەورەی نەوت و گازی جیهاندا سڕایەوە

11:43 - 7 خەزەڵوەر 2721

سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە بواری نەوت و گاز پلەی سێیەمی لە جیهاندا هەیە بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا و نەبوونی ژێرخان و بەڕێوەبەریی دروست لە پێڕستی ٢٠ شیرکەتی گەرورەی نەوت و گازی جیهان سڕایەوە.

بەهۆی ئەویکە مەیدانەکانی گازی "پارسی باشوور" و چەندین پرۆژەی دیکە لە کاتی خۆیدا جێبەجێ نەکران، زیانێکی قەرەبوونەکراومان پێ گەیشتووە.

پێشتر "ڕۆستەم قاسمی" وەزیری نەوت وتبووی ساڵی ٩٢ی هەتاوی پرۆژەی هەناردەکردنی گازی ڕێژیمی ئێران بۆ "پاکستان" کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام بەهۆی ئەوەیکە لە کاتی خۆیدا ئەو پرۆژەیە تەواو نەبوو بازاڕەکانی "ڕۆژهەڵاتی ئاسیا" لە دەستی ئێمەدا نەما.

هاوکات بەهۆی تەواونەکردنی ئەو پرۆژەیە ڕێژیمی ئێران بازاڕی "هیندوستانـ"ـی لەدەست دا.

"ڕۆستەمی" باسی لەوەش کردووە هەناردەکردنی گاز لە ئێران بۆ "کوەیت و عەمانـ"ـیش بەهۆی هەندێک کێشە هەڵوەشایەوە.

مەیدانی گازیی "پارسی باشوور" کە بە گەورەترین مەیدانی گازیی جیهان بە ئەژمار دێت و پێشتر شیرکەتی فەرانسەوی "تۆتاڵ" کاری لەو مەیدانەدا کردووە، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە لەو مەیدانە گازییە کشاوە.

دوای "تۆتاڵ" دەوڵەتی "چین" کاری لەو مەیدانە گازییە دەست پێکرد بەڵام  دوای ڕاگرتنی کاری سەرمایەگوزاریی چین لەو مەیدانه گازییه زەربەیەکی قورس به ئابووریی ڕێژیمی ئێران گەیشت.