کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سیغەوە فاحشەخانەی داناوە

12:13 - 15 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وتوویانە، بەڕێوەبەرانی وڵات لە ڕێگای سیغەوە فاحشەخانەیان داناوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەتوندی ڕەخنەیان لە کاربەدەستانی باڵای ڕێژیمی ئێران گرتووە کە لە ئێراندا لە ڕێگای سیغەوە وڵاتیان پڕ لە فاحشەخانە کردووە.

هاوکات کاربەدەستانی ڕێژیم ڕەخنەیان لەوە گرتووە کە فەرهەنگی چەند هاوسەری لە ئێراندا، پەرەپێدان بە فاحشەخانەکانە.

چەند ڕۆژ پێش، ڕێژیمی ئێران پۆستێرێکی بڵاو کردبووەوە کە لەو پۆستێرەدا باس لە فێرکاریی چەندهاوسەریی دەکرد و ئەوەش ڕەخنەی توندی لێکەوتووەتەوە.

شارەزایەکی بواری بنەماڵە لەم بارەیەوە باسی لەوە کرد، هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی و زانستی بۆ پێشگرتن لەم دیاردەیە لە ڕێژیمی ئێراندا دیاری نەکراوە.

لەو پۆستێرەدا لە بەسیجێک کەڵک وەرگیراوە کە چەند ژن بە حیجابی ئیسلامییەوە لە دەورەبەریدا کۆ بوونەتەوە.

چەندهاوسەری بابەتێکە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جەختی لەسەر دەکاتەوە و پڕۆپاگەندەی بۆ دەکات تاکوو بنەماڵەکان لە ئێراندا چەندهاوسەری بن.