کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی قوتابییانەوە سیخوڕی بەسەر بنەماڵەکانیانەوە دەکات

17:37 - 27 گەلاوێژ 2720

لە قوتابخانەکانی ئێران هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی کتێبی دەرسیی هاوینی بەسەر قوتابییانی پۆلی سەرەتایی، فۆرمێکیان پێداون کە لە ڕێگەی ئەو فۆرمەوە سیخوڕی دەکەن بەسەر بنەماڵەکانیانەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە لە فۆرمێکدا کە بە قوتابییەکانی ئێران دراوە، دوا لە قوتابییەکان کراوە کە زانیاری لەسەر جۆری مۆبایل و کامپیوتێری دایک و باوکیان بنووسن.

 که‌سێکی‌ شاره‌زا  لەو ‌باره‌وه‌ باسی لەوە کردووە، له‌مێژه‌ ڕێژیمی ئێران ده‌یهه‌وێت‌ بزانێت‌ بنه‌ماڵه‌کان له‌ چ جۆر مۆبایل ‌و کامپیوتێر ‌و که‌ره‌سته‌یەکی دیجیتاڵی‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن، تا بتوانێت‌ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی‌ که‌ خۆی‌ ده‌یهه‌وێت‌ بخاته‌ ژێر کۆنترۆڵ‌‌ و چاوه‌دێرییه‌وه‌.

ئەو کارەی ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدایە کە لە ڕێگەی جۆراوجۆر و جیاوازەوە لە هەوڵدایە نەریتی سیخوڕی کردنی ئەندامانی کۆمەڵگا لەسەر یەکتر پەرە پێبدات و بەو جۆرە دەنگی ناڕازی و دژبەرەکانی خۆی لەو ڕێگەیەوە سەرکوت بکات.