بەرپرسێکی ئەمنییەتیی دەوڵەتی کانادا بڵاوی کردووەتەوە کە ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگای کازینۆەکانی ڤانکۆڤێر کاری سپیکردنەوەی پارە و قاچاخی مادە سڕکەرەکان دەکەن.
ڕۆژنامەی "لۆریان لۆژۆر" لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە دەوڵەتی فێدراڵی کانادا کۆمیسیۆنێکی تایبەتی بۆ ئەم بابەتە پێک هێناوە.
لە ساڵی ٢٠٠٢وە حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن کانادا خراوەتە لیستەی تێرۆریستەوە.
بازرگانی و کەڵکوەرگرتن لە ماددە سڕکەرەکان لە ئێراندا، لە دەستی سپای پاسدارانی ئەو وڵاتەیە و عێراق و لوبنانیش شوێنی بازرگانیی ئەو ماددە سڕکەرانەن.
مەحموود ئەحمەدینژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران ڕایگەیاندبوو، سپای پاسداران کونترۆڵی بەسەر بازرگانیی مادە سڕکەرەکاندا هەیە.
ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی لوبنان کارخانەی گەورەی بۆ بەرهەمهێنانی مادە سڕکەرەکان هەیە، کە لەژێر چاوەدێریی بەرپرسانی باڵای ئەمنییەتی ئەو وڵاتەدا کار دەکەن.
پێشتریش ویکیلیکس بڵاوی کردبووه، وڵاتی ئێران گەورەترین شوێنی تڕانزیتی مادە سڕکەرەکان لە جیهانە و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین بەکارهێنەری هەیە.