
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان هێزەکانی ڕێژیم بە کۆکردنەوەی خەڵکێکی زۆری لایەنگری خۆیان چوونەتە مزگەوتی شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان و قسەیان بۆ خەڵک کردووە.
بەرپرسانی ڕێژیم لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین بەڵێنیی درۆیان وەکوو دروستکردنی مەیدانی سەرداپۆشراوی فووتباڵ و یامەتیی ماڵی بە خەڵک داوە.
هەروەها لە ڕێگای کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی خۆیانەوە برنج و ڕۆنێکی زۆریان وەکوو یارمەتی و لە ڕاستیدا بۆ فریودانی خەڵک بەسەر دانیشتووانی ئەو شارەدێیەدا بڵاو کردووەتەوە.
هەروەها یەکێک لە بەرپرسانی ڕێژیم لە وتاری نوێژی هەینیی ئەو شارەدێیەدا باسی لە تەرخانکردنی بەستەیەکی پشتیوانی، پێکهاتوو لە برنج و ڕۆن و و کۆمەڵێک پێداویستیی دیکە بە بڕی ٧٠٠ هەزار تمەن بۆ خەڵک کردووە و وتوویانە کە بۆ ئەو کارە دەبێ "پەنجەمۆر" بکەن و ناویان تۆمار بکرێت.
ڕێژیم لە کەمداهاتیی خەڵک کەڵکاوەژۆ وەردەگرێت بۆ ئەوە سەرنجی زیاتری خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.