کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران مایەپووچیی خۆی لە گیرفانی خەڵک قەرەبوو دەکاتەوە

17:59 - 24 سەرماوەز 2720

ڕێژیمی ئێران ماوەیەکە دەستی کردووە بە تێکەڵکردنەوە و تواندنەوەی بانکە نیزامییەکان لەنێو بانکی "سپە‌هـ"ـدا و دەیهەوێت کە پێش بە مایەپووچبوونی خۆی بگرێت.

لە بەردەوامیی تێکەڵکردنەوەی بانکە نیزامییەکانی سەر بە ڕێژیم لەنێو بانکی "سپەهـ"ـدا، ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەز بانکی "قەوامین" کە سەر بە هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیمە لەگەڵ بانکی سپەهدا تێکەڵ کرایەوە.

بانکی "قەوامین" چوارەمین بانکی نیزامیی سەر بە ڕێژیمە کە لە بانکی "سپەهـ"ـدا توێندراوەتەوە و پێشتریش بانکەکانی "مێهری ئیقتساد، حیکمەتی ئێرانییان و دامەزراوەی ئیعتباریی کەوسەر" لەگەڵ ئەو بانکەدا تێکەڵ کرابووەوە.

ئێستاکە بانکی "ئەنسار" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران تەنیا بانکێکە کە تێکەڵ نەکراوەتەوە و ئەویش بڕیارە تا دوو حەوتووی داهاتوو لەنێو بانکی سپەهدا بتوێندرێتەوە.

ڕێژیم لەو ڕێگەیەوە هەوڵ دەدات کە ڕانتخۆری و دزییەکانی ئەو بانکانە لەسەر گیرفانی خەڵک بشارێتەوە.