کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران مووشەک بە ڤێنێزۆئێلا دەفرۆشێت

13:58 - 31 گەلاوێژ 2720

ڕێژیمی ئێران مووشەک بە ڤێنێزۆئێلا دەفرۆشێت

''ئیڤان دۆکێ'' سەرکۆماری ''کۆلۆمبیا'' وتوویەتی:'' لەو دەزگا ئەمنییەتییانەی کە لەگەڵ ئێمە کار دەکەن زانیاریگەلێکمان پێگەیشتووە کە نیشان دەدات، دیکتاتۆریی '' نیکۆلاس مادۆرۆ'' بە نیازی ئەوەیە کە ژمارەیەک مووشەکی کورت مەودا و دوور مەودا لە ئێران بکڕێت''.

 سەرکۆماری ''کۆلۆمبیا'' وتوویەتی کە بەپێی زانیارییەکان ئەم مووشەکانە هەتا ئێستا نەگیشتووەتە شوێنی مەبەستی خۆی.

ڕێژیمی ئێران و ڤێنێزۆئێلا لە ئێستادا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا گەمارۆیان خراوەتە سەر.

''ئیڤان دۆکێ'' باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی مادۆرۆ ئەو چەکانەی کە پێشتر لە ڕووسیە و بلارووسی کڕیوە، ڕادەستی گرووپە چەکدارەکانی کۆلۆمبیا دەکات.

ڤێنێزۆئێلا کە لەلایەن دیکتاتۆری "نیکۆلاس مادۆرۆ"، ئیدارە دەکرێت، وڵاتێکی هاوپەیمانی ڕێژیمی ئێران و دژ بە ئامریکایە.

 لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا وهەروەها قەیرانی ئابووریی زاڵ بەسەر ئەو وڵاتی ڤێنێزۆئێلا، ڕێژیمی ئێران یارمەتی و هاوکاری ئابووری ئەو وڵاتە دەدات.

فرۆشتن و ڕەوانەکردنی مووشەک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ ڤێنێزۆئێلا، دەیسەڵمێنێت کە بەرنامە مووشەکییەکانی ئەو ڕێژیمە مەترسییەکی زۆری بۆ جیهان درووست کردووە.