کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران مووشەک و چەکی قورسی ڕەوانەی پادگانی پیرانشار کردووە

12:10 - 1 جۆزەردان 2720

ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی داوە زۆربەی پادگانەکانی و هەروەها مۆڵگە کۆنەکانی نۆژەن بکاتەوە و چەک و هێزی نوێی بۆ ڕەوانە دەکات.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، ڕێژیمی ئێران بە ٢٧ ماشینی قورس و تایبەتەوە مووشەک و چەکی قورسی بۆ پادگانی "جڵدیان" لە پیرانشار بردووە.

هەروەها ڕێژیم لە ماوەی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، مۆڵگە کۆنەکانی نۆژەن کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە هێزەکانی خستووەتە جووڵە و بە جەولە و جووڵە لەسەر سنوورەکان و گوندە سنوورییەکان، دەیهەوێت خەڵک چاوترسێن بکات.