کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ٩ میلیارد و ٣٤٨ ملیۆن دۆلار قەرزی دەرەکیی هەیە

10:28 - 17 رێبەندان 2720

بانکی ناوەندیی ئێران ئاماری قەرزەکانی دەرەوەی ئێرانی هەتا مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارە بڵاوکراوەیە ئێران ٩میلیارد و ٣٤٨ ملیۆن دۆلار قەرزی دەرەکی هەیە.

لەو بڕە قەرزە ئێران دەبێ یەک میلیارد و ٩٤٨ ملیۆن دۆلار لە کورت ماوەدا و ٧ میلیارد و ٣٦٤ ملیۆن لەو پارەیە لە نێوماوە و درێژماوەدا بداتەوە.

قەرزەکانی دەرەوەی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ "کڕینی کالا، خزمەتگوزاری یا سەرمایەگوزاری لە بەشی نەوت و لێگیراوەکانی نەوت".