کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ٦٠٠ میلیۆن دۆلار پارە بۆ "عەتەباتی عالیات" لە عێراق دابین دەکات

12:53 - 14 سەرماوەز 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پارەی خەڵکی کوردستان و ئێران ٦٠٠ میلیۆن دۆلار پارەی بۆ نۆژەنکردنەوەی "عەتەباتی عالیات" لە عێراق تەرخان کردووە.

ڕێژیمی ئێران بۆ گەشەپێدانی "حەرەمی حۆسێنی" لە عێراق ئەو پارەیەی دابین کردووە.

ئامانجی ڕێژیم لە تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ دزەکردنی زیاتر لە نێو عێراق و پرۆپاگەندا بۆ ئیدئۆلۆژیی شیعەگەراییه.

پرۆژەی "حەرەمی حوسێنی" لە کەربەلا لە ئەستوی "حەسەن پلارک" یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانە.

ئەو پاسدارەی ڕێژیم کاروباری قاچاخی چەکوچۆڵ دەکات و لەلایەن ئامریکاوە خراوەتە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکان.

کارناسانی ئابووریی دەڵێن ئامانجی ڕێژیمی ئێران لەو پرۆژەیە ئەوەیە بتوانێت شوێنێکی گەشتیاریی مەزهەبیی دروست بکات هەتا بەم شێوەیە دژی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بوەستێتەوە.