کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ناوچەی "شاروێرانـ"ـی کردووەتە شوێنی تاقیکردنەوەی چەکوچۆڵەکانی

12:08 - 28 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، تاقمێک چەکداری سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێران دەشتی "شاروێران"سەر بە شاری "مەهاباد"یان کردووەتە شوێنی تاقیکردنەوەی چەکوچۆڵەکانیان.

تاقیکردنەوەی ئەم چەکوچۆڵانەی ڕێژیم ئەمنییەت و ئاسایشی لە خەڵکی ئەو ناوچەیە هەڵگرتووە و مەترسیی زۆری بۆ سەر ژیانی خەڵک و گیانلەبەرەکانی ئەو دەڤەرە پێک هێناوە.

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان لە هەر شوێنێک لە پێی باش بێت پایگاکانی خۆی دادەمەزرێنێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە مەزرا و مووچەی خەڵک نائەمن بێت.

بەشێکی ئەو پایگایانە بوونەتە شوێنی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئاسایشی خەڵک تێک بدرێت.

ئەو شوێنانەی کە چەکوچۆڵی لێ تاقی دەکرێتەوە بەهۆی بەجێمانی هەندێک کەرەستەی نیزامی زۆر جار بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵک.