کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران نەوتهەڵگرێکی ڕفاندووە

12:34 - 26 پووشپەڕ 2720

ڕێژیمی ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە ئامریکا لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی بوو لە ئاوەکانی کەنداو ڕفاندووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ دەورلیدانەوەی گەمارۆ نەوتییەکان لە ڕێگای جۆراجۆر کەڵک وەردەگرێت کە کەڵک وەرگرتن لە نەوتهەڵگرەکان بە ئاڵای وڵاتانی دیکەوە و ئالوگۆری نەوت لە نەوتهەڵگرێک بۆ نەوتهەڵگرێکی دیکەوە یەکێک لەم شێوانەیە.

هەواڵدەریی'' ئاسۆشێتدپرێس'' لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ڕێژیمی ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری خۆی بە ناوی ''ئێم گالف سکای'' کە نەوتی قاچاغی پێی بووە و ئامریکا کە لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی بوو لە ئاوەکانی کەنداو ڕفاندووە.

ئەم هەواڵدەرییە، ئەم هەواڵەی لە زاری ڕێکخراوێکی دەریانەوەردی و هەروەها ''دەیوید هامۆند'' سەرپەرەستی گرووپی مافی مرۆڤی کە هاتوچۆی کەشتییەکان کۆنترۆڵ دەکات بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتی "ئاسۆشێتدپرێسـ"ـدا هاتووە کە وێنە ماهوارەییەکان ئەوە پیشان دەدەن ئەم نەوتهەڵگرە لە ئاوەکانی ئێراندا بووه و دوو کەس لە کاربەڕێوەبەرانی لە خاکی ئێران دان.

ئەم ڕێکخراوە دەریانەوەردەییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ماهوارەیی ڕفاندنی ئەو کەشتییەی پشتڕاست کردووەتەوە.

بەپێی قسەکانی ''دەیوید هاموند'' ٢٦ کاربەڕێوەبەری ئەو کەشتییە خەڵکی هیندوستان بوونە و بۆ وڵاتی خۆیان گەڕاونەتەوە.