کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بۆ گوشار خستنە سەر کوردەکانی دانیشتووی تاران هەوڵێکی گرتووەتە بەر و گوشارێکی زۆری خستووەتە سەریان.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ماوه‌یه‌كه ڕێژیمی ئێران به زۆربه‌ی ئیداره‌كان، دووكانداران، چێشتاخانهكان و زۆر شوێنی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه نابێ هاوكاریی كورده‌كان بكه‌ن یان كاریان پێ بدرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانە، ماوه‌یه‌كه زۆرێک له كورده‌كان كه كاری ئیداری‌یان ده‌بێت و سه‌ردانی ئیداره‌كان ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ و‌ڵامیان ده‌درێته‌وه و ته‌نانه‌ت له زۆر شوێن، پێش له چوونهژوورە، دەیانپشکنن و كاره‌كانیان ڕێک ناخه‌ن.
ئەم شێوە هەڵسوکەوتە بووەته هۆی گوشار بۆ سەر کوردەکانی تاران. هەروەها له زۆرێک له ئیداره‌كانیش ڕێژیم هێزی خۆی داناوه و هه‌ر كوردێک ده‌چێته ئه‌وێ "پشکنینی جەستە"یان ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌وه خاوه‌ن چێشخانه‌یه‌ك له تاران ڕایگەیاندووە كه پێیان وتراوە: "ده‌توانی ئه‌فغانی وه‌ک كرێكار وه‌ربگریت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ كورد وه‌ربگریت".
ڕێژیم به شوێنه پێوه‌ندیداره‌كان و به ئیداره‌ی کاری ڕاگه‌یاندووه كه كورده‌كان مه‌ترسیدارن و نابێ كاریان پێ بدرێت و كاریان ڕێک بخرێت.
ڕێژیم به‌و شێوه ده‌یه‌وێت كورده‌كان له پێته‌خت دوور بكاته‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌دان هه‌زار كورد به‌هۆی كارەکانیانەوە ڕوویان له تاران و ده‌وروبه‌ری كردووه و له‌وێ نیشته‌جێن یان بۆ كاركردن له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها زۆرجار بۆ هه‌ندێک كاروباری ئیداریی تایبه‌ت، كورده‌كان ده‌بێ بڕۆنە تاران و ئێستا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیددی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.