کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران وتووێژەکانی لەگەڵ "عەرەبستان" ڕاگرت

11:03 - 22 رەشەمه 2721

لە ڕۆژانی پێشوودا وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو کە دەوری سێیەمی وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە  ٢٥ی ڕەشەمە بەڕێوە دەچن.

وێڕای دیاریکرانی ئەو ڕۆژە بۆ وتووێژ، ڕێژیمی ئێران یەکلایەنە و بە شێوەی کاتی وتووێژەکانی ڕاگرت.

چەند ڕۆژ لەوە پێش "عادل ئەلجوبەیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاندبوو کە دەوری پێنجەمی وتووێژەکان لەگەڵ ئێران بەڕێوە دەچێت.

ڕێژیمی ئێران تا ئێستا کاتێکی دیاریکراوی بۆ بەدواداچوونی وتووێژەکان لەگەڵ عەرەبستان دیاری نەکردووە بەڵام هەندێک هەواڵی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە بۆ بەڕێوەچوونی دەوری پێنجەمی وتووێژەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دیاری کراوە.