کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پلەی سێهەمی لە مردنی کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا هەیە

12:10 - 7 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ ٦٧٢ هەزار و ٩١٤ کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

وڵاتی "هیند" بە ٢هەزار و ٧٦٤ قوربانی پلەی یەکەم، "برێزیل" بە ١ هەزار و ٢٧٩ قوربانی پلەی دوووهە م و"ئێران" بە ٤٩٦ قوربانی پلەی سێهەمی لە بواری مردنی کۆرۆنا تۆمار کرد.

لە پارێزگاکان بەرپرسانی زۆربەی نەخۆشخانەکان ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا و خەواندنی نەخۆشەکانیان قەیراناوی وەسف کردووە و وتوویانە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بەنیسبەت شەپۆلی پێشوو زۆر خێراترە.

"ئیرەج حەریرچی" جێگری وزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هەتا دوو حەوتوی داهاتوو ڕێژی قوربانیانی کۆرۆنا لە ٤٩٦، بۆ ٧٠٠ کەس بەرز دەبێتەوە.

ئاماری تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێراندا بەردەوام ڕووی لە بەرزبوونەوە دایە و دۆخی پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات قەیرانییە.

ڕێژیمی ئێران ئاماری ڕاست لەبارەی قوربانییانی کۆرۆنا بڵاو ناکاتەوە و ڕاستییەکان لەبارەی کۆرۆنا سەرپۆش دەکات.