کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پێویستی بە FATF بۆ پاڵپشتیی ماڵی لە گرووپە تێرۆریستییەکان نییە

12:11 - 4 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: ڕێژیم لەبەر ئەوەی کە بتوانی یارمەتی سووریە و لوبنان بدات، نابێتە ئەندامیFATF  لە حاڵێکدا ئەو دوو وڵاتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوەن.

فەلاحەت پیشە، بەرپرسی کۆمسیۆنی ئەمنییەتیی ڕێژیم لە مەجلیسدا، باسی لەوە کردووە، کە ئێمە بە نیگەرانی لەوەی کە بە ئەندامبوون لە FATF  نەتوانین یارمەتی وڵاتانی سووریە و لوبنان بدەین، ئەندامبوونی خۆمان لەو ڕێکخراوە ڕەت کردەوە، لە حاڵێکدا ئەو دوو وڵاتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوەن.

ڕێکخراوی FATF  کە گرووپی تایبەتی کاروباری ماڵییە، لە ساڵی ١٩٨٩ی زایینی لە دانیشتنی سەرانی "جی ٧" لە پاریس بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ سپیکردەنەوەی پارە دامەزرا و لە ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی ئێران و کورەی باکوور، وەکوو مەترسیدارترین وڵاتان بۆ سپیکردنەوەی پارە لەو ڕێکخراوە ناسران.

ڕێژیمی ئێران بۆ پاڵپشتیی دارایی لە گرووپە تێرۆریستییەکان و وڵاتانی هاوپەیمانی، لە مەجلیس ئەندامبوون لەو ڕێکخراوەیان ڕەت کردەوە و دەبێتە هۆی ئەوی کە ئێران لە لیستی ڕەشی گرووپی کاروباری ماڵی ناوی تۆمار بکرێت.

ئەگەر ڕێژیمی ئێران بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەی ئەندامبوون لە FATF و هاوکاریی ئەو ڕێکخراوە نەکات، لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی نیزامی ئابووریی لاوازتر دەبێت و بانک و دامەزراوە نێونەتەوەیییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هاوکاری ناکەن.