![](/weney-mallperr/12606.jpg)
کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ چەندمین جار چەکوچۆڵی بۆ پادگانە سەربازییەکانی شاری شنۆ و سنوورەکانی ئەو شارە ڕەاونە کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی،ڕێژیمی ئێران لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەمنییەتیکردنی ئەو شارانە چەکوچۆڵ و تەقەمەنی شەڕی بۆ پادگانە سەربازییەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ ناردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، کە ڕێژیمی ئێران ئەو چەکوچۆڵ و تەفاقەیلە پادگانی گوردانی تەکاوەرانی حیرفەای ٣١٠ی شوهەدای مەککە سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم لەو شارە جێگیر کردووە.
ناردنی چەکوچۆڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ چەندمین جارە کە لەو شارە بەرچاو دەکەوێت و ڕێژیم سنوورەکانی ئەو شارەی بە جێگرکردنی هێزی سەربازی و چەکوچۆڵی قورس زیاتر ملیتاریزەکردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا. ماوەیەک لەمەوبەر دام و دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لەناوچەی زەردۆیی پاوە، هەڕەشەیان لە دانیشتوانی ناوچەکە کردبوو کە لە ئەگەری دروستکردنی خانوو لە هاوینە هەوارەکانی ناوچەکە، لەگەڵ سزای قورس بەرەوڕوو دەبنەوە.
ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەبووە و بەرپرسانی سپای ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنووەرکان دەکەن و هەروەها ڕێژیمی ئێران ماوەیەکە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات.
دوای جێگربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێژیم بەردەوام ناوچە سنوورییەکان میلیتاریزە دەکات.