کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ڕاهێنانی نیزامی بە قوتابییان دەکات

13:17 - 9 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، مەشق و ڕاهێنانی نیزامی به قوتابییانی کوڕ دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بنکە و ناوەنده نیزامییەکانی سپای تێرۆرریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری شنۆ قوتابییان بۆ مەیدان تیر ڕەوانە دەکات و ڕاهێنانی نیزامییەکان پێ دەکات.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئەمساڵ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چەندین جار کلاسی ڕاهێنانی نیزامیی بۆ  قوتابییان بەڕێوە بردووە.

هاوکات بەپێی ئەو هەواڵە، سپای پاسداران ناوی ئەو قوتابییانەی کە لە لایەن قوتابخانەکانەوە بۆ "ڕاهیان نور" نووسرابوو، هەڵوەشاندووەتەوە و تەنیا ئەو کەسانەیان بردوونە کە لە لایەن حەوزەی "محەممەد ڕەسوولوڵڵا"ی شاری شنۆوە ناونووسیان کردبوو.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقدا، قوتابییانی ڕەوانەی شەڕ دەکرد و هەزاران قوتابی لەو شەڕدا کوژران.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئێستاش کەڵکاژۆ لە کەش و فەزای شەڕی ٨ ساڵەی خۆیان و ڕێژیمی بەعس دەگرن و قوتابییان بۆ ئەو ناوچانە دەبەن کە شەڕیان تێدا کراوە.