کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بۆ ئەویکە خەڵک زیاتر بە ماددە سڕکەرەکانەوە گیرۆدە بن، كارئاسانی بۆ دەستوپەیوەندییەکانی خۆی دەکات.
یه‌كێک له سیاسه‌ته‌كان ڕێژیمی ئێران بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبەر له‌نێو خه‌ڵكی كوردستانه و بۆ ئەم مەبەستەش له كوردستان به شێوەی سیستماتیک ماددە سڕکەرەکان لە ڕێگای مۆرەکانی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە.
له‌م پەیوه‌ندییه‌دا له شاری سه‌قز بۆ ئه‌وه‌ی کە ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ڕێژیم به ئاسانی بتوانن مادده هۆشبه‌رەکان بڵاو بكه‌نه‌وه و له لایه‌ن خه‌ڵكی ئاساییەوە ئاشکرا نەبن، هه‌ندێک شوێنی تایبه‌تی بۆ گیرۆده‌بووانی مادده هۆشبه‌رەکان ته‌رخان كردووه.
دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم له‌و شوێنانه، گیرۆدهبوووان بە ماددە سڕکەرەکان كۆ ده‌كاته‌وه و به ئاسانی، به ئاشكرا و بە بێ ترس، مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ ده‌فرۆشێت.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شوێنی "عابر بانکـ"ـی بانكی میللیی ناوه‌ندی كه ببووه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی گیرۆده‌بووان به مادده هۆشبه‌رەکان، دیوارکێشی كرا، چونكه شوێنه‌كه له‌به‌رچاو خه‌ڵک بوو و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ڕێژیم كێشه‌یان له بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا هەبوو، هه‌ر بۆیه له‌ژێر پردی حه‌ماڵاوا شوێنیان بۆ دیاری كردوون و له‌وێ كۆیان ده‌كه‌نه‌وه و مادده‌ی هۆشبه‌ریان به ئاشكرا پێ ده‌فرۆشنه‌وه.
ڕێژیمی ئێران، بە پەرپێدانی ماددە سڕکەرەکانەوە دەیهەوێت خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بەم ماددە سڕکەرانەوە گیرۆدە بکات و تووشی سەرلێشواوییان بکات، هەتا بیر لە مافە پێشێلکراوەکانی خۆیان نەکەنەوە.