کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکان

12:59 - 4 خاکەلێوه 2721

ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە "دزەی مەرگەوەڕ" سەر بە پارێزگای ورمێ گوشاری بۆ بنەماڵەی پێشمەرگەکان هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە "دزەی مەڕگەوەڕ" بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە: "ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کوردستان و سەرەڕای پشکنینی ماڵ و شوێنی کارەکانیان هەڕەشەی ئەوەیان لێکردوونە کە ناهێڵن چاویان بە ڕووناکایی بکەوێت".

لەو پێوەندییەدا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بنەماڵەی پێشمەرگەکان بانگهێشت دەکەن و هەڕەشەیان لێ کراوە.

بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە وتراوە کە نابێ لەبارەی بانگهێشتکردنتان باسی هیچ شتێک بڵێن.