کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران گەمە بە هەست و کەسایەتیی خەڵکی ئێران و جیهان دەکات

12:47 - 2 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: مەجلیسی ڕێژیم بۆ چەواشەکردنی بیروڕای گشتی، گەڵاڵەیەکیان لەژێر ناوی "ڕاگرتنی ئێعدام، قامچی لێدان و پەڕاندنی دەست و پێی تاوانباران لە شوێنە گشتییەکان" تاوتوێ دەکەن.

گەڵاڵەیەک لە کۆمسیۆنەکانی مەجلیسی ڕێژیم لە ڕەوتی تاوتوێ کردندایە، کە پاش پەسەندکردنی لە لایەن مەجلیس و شۆرای نیگابان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام، قامچی لێدان و پەڕاندنی ئەندامانی جەستەی تاوانباران لە شوێنە گشتییەکاندا مەگەر ئەوەی لە شەرعی ئیسلامدا ڕێگایان پێ درابێت، دەنا قەدەغە کراون.

لەم گەڵاڵەیە کە بە نووسراوەیی لە ماڵپەڕی مەجلیس دانراوە، باس لەوە کراوە، کە لە حاڵەتی ناچاربوونی بۆ جێبەجێکردنی ئەم حوکمانە، بینەران نابێت کەمتر لە ١٥ ساڵیان بێت.

ئەم گەڵاڵەیە پاش ئەوەی کەوتووەتە بەرباس، کە ئەم حوکمانە و هەروەها بەشداریی مناڵان لەم چەشنە ڕێوڕەسمانە کە بەرهەمی ڕێژیمێکی تۆقێنەر و سەدە نێوەڕاستیی وەکوو ڕێژیمی تارانە، بەتەواوەتی و لە بنەڕەتەوە لە لایەن چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و جیهاندا کەوتووەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە و ڕەت کراونەتەوە.

ڕێژیمی ئێران کە لەسەر بنەمای درۆ و تەقییە دامەزراوە، بەم فێڵە شەرعییە دەیەوێت وەکوو هەمیشە کڵاو وەسەر خەڵک بنێت و سیمای ڕاستەقینەی خۆی لە ژێر هەوری درۆ و فێڵبازییەوە بشارێتەوە