کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران یاری بە گیانی هاووڵاتییان دەکات

10:45 - 18 رەشەمه 2719

لە نەخۆشخانەی "بووعەلیـ"ـی مەریوان پێرسۆنێلێکی ئەو نەخۆشخانەیە بەهۆی شاردنەوەی تووشبوویەک بە نەخۆشیی کۆرۆنا، چەندین نەخۆشی بەشێکی ئەو نەخۆشخانەیەی تووشی نەخۆشی کردووە.

"س.ن" یەکێک لە پێرسۆنێلەکانی نەخۆشخانەی مەریوان، یەکێک لە خزمەکانی تووشی کۆرۆنا دەبێت و ناوبراو ئەو نەخۆشە لە بەشی نەخۆشە ئاساییەکانی ژنان دەخەوێنێت.

خەواندنی ئەو نەخۆشە لە بەشی ژنان دەبێتە هۆی ئەوەیکە باقی نەخۆشەکانی دیکە، مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنایان لەسەر هەبێت.

لە مەریوان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەڕای ئەوەیکە گیانی چەند هاووڵاتیی ئەستاندووە بەڵکوو زۆریش بڵاو بووەتەوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە ڕاستییەکانی شاردەوە و ئێستا بووەتە قەیرانێک لەسەر ژیان و گیانی خەڵک.