کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ئاسەوارە مێژوویییەکان لە نێو دەبات

12:26 - 16 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بیانووی جێبەجێکردنی پڕۆژە ئاوەدانکردنەوەکان، ئاسەوارە مێژوویییەکانی کوردستان لە نێو دەبات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی دروستکردنی ڕێگاوبان و هێنانی گاز بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئاسەوارە مێژوویییەکان لەو ناوچەیەدا لە نێو دەبات و زۆر جاریش بە تاڵانیان دەبات و لەم ڕێگاوە دەیەوێت مێژووی نەتەوەی کورد بسڕێتەوە.

لەو پێوەندییەدا ڕێژیم، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە بیانووی دروستکردنی ڕێگاوبان و هێنانی گاز بۆ ناوچەکە، بەشێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئەو ناوچەیەی لە نێو بردووە و خەڵکی ناوچەکە شایەتی چەندین نموونە لەو وێرانکارییانە بوونە و ناڕەزایەتییان بەرانبەر بەو کردارەی ڕێژیم دەربڕیوە.

ئەم ڕێژیمە، بەردەوام لە ڕێگای جیاوازەوە هەوڵی لەنێوبردن و وێرانکردن و بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژوویییەکان لە کوردستاندا دەدات و لەم ڕێگایەوە دەیەوێت کە مێژووی کورد و کوردستان بسڕێتەوە.

سڕینەوەی ئاسەوارە مێژوویییەکان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بۆ سیاسەتی سیستماتیکی توانەوەی کولتووری ئەو ڕێژیمە دەگەڕێتەوە.