کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ئاسەوارە مێژووییەکانی ناوچەی هەوشار بەتاڵان دەبات

12:29 - 3 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕێژیم بە هاوکاریی دەستوپەیوەندییەکانی خۆی لە ناوچەی هەوشار خەریکن ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو ناوچەیە بەتاڵان دەبەن و بۆ شارە فارسنشینەکانی ڕادەگوێزن.

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ لەلایەن تاڵانکەرانی کوردستانەوە تەرمی مومیاییەکی ناوچەی هەوشار کە لە تیکاب دۆزراوەتەوە کە لە ڕێگای سایین قەڵا دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕێژیم بۆ سڕینەوەی مێژوو و شوناسی کوردستان لە هیچ جۆرە کار و کردەوەیەک خۆی نابوێرێت.