کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بایەخ بە خوێندکاران نادات

12:25 - 5 گەلاوێژ 2722

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەلایەن ئیدارەی کۆچ و کۆچبەریی ڕێژیم لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٨٠ هەتا ١٣٩٩ی هەتاوی، ڕێژەیەکی بەرچاو لە قوتابییان لە ئێراندا بە هیوای خوێندن لە شوێنێکی باشتر و ئاستێکی باشتر ئێران و کوردستانیان بەرەو وڵاتانی بیانی بەجێ هێشتووە.

سەرەڕای ڕەزامەندیی ئەو قوتابییانە بۆ خوێندن لە دەرەوەی ئێران بنەماڵەکانیشیان ئامادەی ئەوەن کە تێچوویەکی زۆر بۆ منداڵەکانیان تەرخان بکەن هەتا لە دەرەوە درێژە بە خوێندن بدەن.

زۆربەی ئەو قوتابییانە کەسانێکی بلیمەتن کە هیچ هیوایەکیان بۆ مانەوە لە ئێران و کوردستاندا نەماوە؛ تەمەنی ئەو قوتابییانەی کە لەو ماوە زەمانییەدا بە هیوای خوێندن لە دەرەوە زێدەکەیان بەجێ هێشتووە بەنیسبەت ساڵانی پێشتر بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا "محەممەدتەقی جەهانپوور" جێگری ڕێکخراوی نیزام پەرەستاریی ڕێژیم وتوویەتی، هەڵسوکەوتی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم لەگەڵ پەرەستاران باش نییە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە مانگانە ١٠٠ هەتا ١٥٠ پەرەستار لە ئێران و کوردستان بۆ دەرەوە کۆچ بکەن.