کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بۆ ترساندنی خەڵک و پێشگیری لە خۆپیشاندانی خەڵک پیلانی داڕشتووە

12:35 - 6 گەلاوێژ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ماوەی دوو حەوتوویە لە قەرارگای ڕەمەزانی سنە کۆبوونەوەی "شۆرای تەئمینی شومالی غەربی ئێران" واتە پارێزگاکانی ''سنە، کرماشان، ورمێ و تەورێز"، بە تەوەری پێشگیری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک بەڕێوە چووە.

بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوانەدا بڕیار دراوە هەموو ئەو کەسانەی لەنێو خەڵکدا باوەڕپێکراو و خۆشەویستن یان پلە و پێگەی باشیان هەیە یان هەستی نەتەوەییان هەیە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و سپا بکرێن و زۆر بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

کاربەدەستانی ڕێژیم هۆشدارییان بەو کەسانە داوە کە ئەگەر بە هەر شێوەیەک چالاکییەک دژی ڕێژیم بکەن بە توندی وڵام دەدرێنەوە و بنەماڵەکەشیان تووشی کێشە دەبنەوە.