کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بۆ پاروویەک نان، کەڵکاوەژوو لە خەڵکی کەمداهاتی کوردستان وەردەگرێت

12:47 - 7 جۆزەردان 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لە چەند گوندی شاری "شنۆ" سپای پاسداران بە ماشینی بارهەڵگر خۆراکی بۆ خەڵکی کەمداهات بردووە و لە بەرامبەردا باجی لێ ویستوون.

سپای پاسداران لە بەرامبەر ئەو خۆراکەدا کە بردوویەتی بۆ خەڵکی گوندەکانی "کیسەڵاوێ و سینگان"، فۆڕمی بەسیجی بردووە بۆ ئەو خەڵکە کەمداهاتە و داوای لێ کردوون کە ئەو فۆڕمە پڕ بکەنەوە.

سەرەڕای دەوڵەمەندبوونی کوردستان بە سەرچاوە سروشتییەکان، ڕێژیم بە شێوەیەکی سیستماتیک خەڵکی ناوچەکانی کوردستانی لە هەژاریدا ڕاگرتووە بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو بیانکاتە بەسیج و گوێلەمستی خۆی و سیخوڕی بەسەر خەڵکەکەی خۆیاندا بکەن.