![](/content/upload/1/news/28266_w920.jpg)
کوردستان میدیا: لە دۆخی نالەباریی ئابووریی ئێستای کوردستان و ئێران‌دا، بەرپرسانی ڕێژیم لە جیاتی دۆزینەوەی ڕێگەچارە خەریکی دەورلێدانەوەی خەڵکن و کڵاویان لە سەر دادەنێن.
به‌پێی هەواڵی هەواڵنێری کوردستان میدیا، به‌شێكی به‌رچاوی گرانی و سهفبەستنی خه‌ڵك بۆ کڕینی شتومه‌ك فێڵی خودی ڕێژیمه و له چه‌ند بارهەوە قازانج دەكات.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەم بارەوە ڕایگەیاندووە: ڕێژیم بڕیاری گرانکردنی شەکر بە دووكانداران و كارگەكان دەدات؛ كاتێ بۆ وێنه شه‌كر له ٢ یان ٣ هه‌زار تمهنهوهە دەبێته ٥ هه‌زار تمه‌ن، ڕێژیم خۆی به فریادڕەسی خه‌ڵك نیشان دەدات و شه‌كری كۆنی ئهنبارەكان كه نهفرۆشراوە به كیلۆیەک ٤٢٠٠ تمه‌ن دەیداتە خه‌ڵك. لە دۆخی ئابووریی ئێستاشدا خه‌ڵك كه شه‌كری هه‌رزانتر دەبینن سه‌فی بۆ دەبه‌ستن. زانیارییه‌كان باس له‌وە دەكه‌ن كه ڕێژیم وێڕای فرۆشتنی شه‌كرە كۆنه‌كانی خۆی لەو ڕێگەوە، لە چەواشەکارییەکی تەواودا خۆی بە دڵسۆزی خەڵک نیشان دەدات و پارەیەکی باشیشی دەست دەكهوێت.
ئەم هەواڵنێرە هەروەها باسی لەوە کردووە، کە ڕێژیم به شێوەیه‌كی زۆر به‌رنامه‌دارێژراو سیخوڕەكانی خۆی دەخزێنێته نێو سه‌فه‌كان و سیخوڕەكان دەست دەكه‌ن به گله‌یی و گازندە له ڕێژیم و قسه له‌ژێر زمانی خه‌ڵك دەكێشنەوە و دواتریش سەبارەت بەو کەسانە زانیاری بە ڕێژیم دەدەنهوە. ماوەیەکە کە ڕێژیم لەم ڕێگەیەوە كه‌لوپه‌لێكی زۆری خۆی كه له ئهنبارەكاندا پاشکەوت کراون به پارە و زانیاری دەیانگۆڕێتەوە.