کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە زۆری خەڵکی ڕاکێشا سەر شەقامەکان

11:23 - 22 رێبەندان 2719

بەپێی زانیارییەکان ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان‌دا هەموو گوشارێکی خۆی بۆ خەڵک هێناوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ بەشدارکردنی خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، بە زۆری خەڵک و بە تایبەت منداڵان بۆ ڕێپێوان ڕادەکێشیت و هەڕەشەیان لێ دەکات ئەگەر بەشدار نەبن سزا دەدرێن

ڕێژیم لە شاری بۆکان بە سەرجەم خاوەن کارگە و کارخانەکانی کەرتی تایبەتی ڕاگەیەندووە دەبێ لە لە ٢٢ی بەهمەن‌دا بەشداریی بکەن.

بەرپرسی ئەو کارگە و کارخانانە گوێیان بەو داواکارییەی ڕێژیم نەداوە و گوتوویانە ناچین بۆ ڕێپێوان و وڵامیشیان نادەینەوە.

ڕێژیم تەنانەت ئەو شوێنانەی کە پێوەندیان بەو ڕێژیمەوە نییە نامەیان بۆ ناردوون و پێیان ڕاگەیاندون کە دەبێت پێرسۆنێلەکانتان بۆ ڕێپێوانی  ٢٢ی بەهەمەن بنێڕن.

لە هەوڵێکی دیکە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، بە فەرمی نامەیان بۆ بەسیج و دەستوپێوەندییەکانی خۆیان ناردووە کە دەبێ لە ٢٢ی ڕێبەندان بەشدار بن.

لە سەردەشت ڕێژیم پلاکارد و پۆستێری تایبەتی بە قوتابییانی قوتابخانەکان داوە کە دەبێ بۆ ڕێپێوان بەشدار بن و ئەگەر بەشدار نەبن نمرەی ئینزباتیان لێ کەم دەکرێتەوە.

بنەماڵەی قوتابییان ڕایانگەیاندووە کە ئیزن نادەن منداڵەکانیان لەو ڕێپێوانەدا بەشداری بکەن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ڕاکێشانی زۆرەملێی خەڵک بۆ ڕێپێوانی ٢٢ی بەهمەن لە هەموو پیلانێک کەڵكی وەرگرت هەتا خەڵک ڕاکێشێتە سەر شەقامەکان.