کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە کوردستان، گوشار بۆ خەڵک دێنن کە دەبێت ڕووداوی ئەهواز مەحکووم بکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەزگا و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، لە پۆستێرێکدا لەژێر ناوی "اهواز تسلیت"؛ کە بۆ دوکانداران و بازاڕیانی شاری سنه نێردراوە، داوایان کردووە، دەبێ خۆیان بە بەشداری خەمی ڕێژیم بزانن و ئەو ڕووداوش مەحکووم بکەن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە، ئەو پۆستێرانە لە لایەن ئیدارەی ئەماکێنی ڕێژیمەوە بۆ داوکانداران و بازاڕیان نێردراوە و دوایان لێکردوون دەبێ ئەو پۆستێرە بە شووشەی دوکانەکانەکانیانەوە بچەسبێین دەنا دوکانەکانتان پۆلۆمپ دەکەین.
ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە ساڵیادی بەرزڕاگرتنی هەشت ساڵ شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێراق، کە هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سەرتاسەری ئێراندا بۆ نواندنی هێزی سەرکوتکەریی خۆیان و تۆقاندنی دژبەرانی نێوخۆ و دەروەی ئێران سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ڕێژە و مانۆڕی نیزامیی بوون، لە شاری ئەهواز لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بەرەو شوێنی ڕاوەستانی بەرپرسانی سپا دەسڕێژ و تەقەیەکی زۆر دەستی پێ کرد، کە کوشتن و برینداربوونی دەیان ئەندامی سپا و هێزە نیزامییەکانی لێ کەوتەوە.