کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە ڕێ‌وشوێن دیاریکردن بۆ زانایانی ئایینیی کورد، گوشاریان بۆ دەهێنێت

14:15 - 11 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بە ڕێ‌وشوێن دیاریکردن بۆ زانایانی ئایینیی کوردی ئەهلی سوننەت لە ناوچە کوردنشینەکاندا، ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر گوشاریان بۆ دەهێنێت و داوای هاوکارییان لێ دەکات.

سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ وتارەکانی نوێژی هەیینیی مزگەوتەکان بۆ مامۆستاکان ڕێ‌وشوێن دیاری دەکەن و وتارەکانی خۆیان بۆ مامۆستایان بەڕێ دەکەن و داوایان لێ دەکەن کە ئەو وتارانە بخوێننەوە و ئەگەر ئەو کارە نەکەن بانگهێشت دەکرێن و سزا دەدرێن.

هەروەها سپای تێرۆریستی پاسداران بە جلی ئاساییەوە و بە ئامادەبوون لە مزگەوتەکاندا، چاوەدێریی هەڵسوکەوت و وتارەکانی مامۆستایان دەکەن.

هەروەها ئەو مامۆستایانەی کە دژی سپای تێرۆریستیی پاسداران هەڵوێست دەگرن، لە کارەکەیان دوور دەخرێنەوە و ئەوانیش بۆ بژێویی ژیانیان ڕوو دەکەنە کرێکاری و کۆڵبەری و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی ئەو مامۆستایانە ڕوو بە زیادبوونە.

سیاسەتی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ دزەکردنە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بەردەوامە و ئەم کارانەی بە زەبری سەرکوت و هەڕەشەکردن بەرەو پێش دەبات.