ئیدارەی ئەوقاف لە پارێزگای کرماشان خانەقای "ئیخوەتـ"ـی بە بیانووی مەترسیی داڕمانی ڕووخاندووە.
بەهۆی ئەوەیکە ئەو خانەقایە خاوەن مێژینەیەکی کۆنە و لای ناوچەکە پیرۆزە، خەڵک بەنیسبەت ڕووخاندنی ئەو بینایە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
"محەممەد ساڵحی" بەڕێوەبەری ئیدارەی ئەوقافی ڕێژیم لە کرماشان بۆ ڕووخاندنی ئەو شوێنە پیرۆزە پاساوی هیناوەتەوە و وتوویەتی: "ئەو خانەقایە لە میراتی کولتووریدا تۆمار نەکراوە و بووەتە شوێنێک بۆ تووشبووان بە مادە سڕکەرەکان و بەهۆی کۆنبوونیەوە مەترسیی ڕووخانی هەیە و گیانی خەڵک لە مەترسیدایە".
ئەو هەوڵانەی ڕێژیم تەنیا بۆ کاولکاری و لەنێوبردنی مێژوو و ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانە کە بە بیانووی جۆراوجۆر سیاسەتەکانیان لە کوردستان بەڕێوە دەبەن.