کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان بەتاڵان دەبات

10:27 - 22 رێبەندان 2719

ڕێژیم بە هاوکاری و پشتیوانیی کەسانی بەکرێگیراو و سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە دەرهێنانی شوێنەوارە مێژووییەکان لە کوردستان بەردەوامە.

ماوەی چەند ڕۆژ پێش لە شاری مەهاباد چەند کەسێکی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم، بە هاوکاریی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بە بۆڵدزێر، لە یەکێک لە مووچە و مەزراکانی گوندی "سنجاق" سەر بە ناوچەی محاڵ خەریکی تێکدانی شوێنێکی مێژوویی بوونه.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کرد ئەو کەسانە لە ژێر چاودێری و چاوساغیی کەسێک بە ناوی "مەهدی موجاهدی" ناسراو بە "مەیسەم کوردستانی" خه‌ڵکی "یزد"  ئەو کارە دەکەن.

دوای ئەوەیکه خەڵک لەم کارە ئاگادار دەبنەوە، پێوەندی بە ڕێکخراوی پاراستنی میراتی کلتووریی شاری مهابادەوە دەگرن و داوایان لێ دەکەن کە پێش بەم بەتاڵانبردنە بگرن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کرد، ئەو کەسانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەتییەکانی پارێزگای ورمێ و دەستوپێوەندییەکانی خۆیان لە شاری مەهاباد ئەو کارەیان کردووە.

پشکنێنی شوێنەوارە مێژووییەکان و بە تاڵانبردنی ئاسەوارە کۆنەکان، چەندین ساڵە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە ژێر چاودێری  سپا و ئیتلاعات جێبەجێی دەکرێت.