نێونجیی نرخی خواردەمەنییەکان به بەراورد لەگەڵ مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوودا ٦٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.
کاربەدەستانی بانکی ناوەندی و چالاکانی کرێکاری لەسەر ئەو باوەڕەن کە نرخەکان لە نیوەی دووهەمی ساڵدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو هەڵکشانیان دەبێت و هەڵاوسانێکی لەڕادەبەدەر و "کارەساتێکی تەندروستی" بەدواوە دەبێت.
ئاژەڵداران و بەرهەمهێنەرانی پێشە شیرەمەنییەکان نرخی شیری خاویان بەرز کردووەتەوە؛ بە جۆرێک کە کاربەدەستانی یەکیەتیی بەرهەمهێنەرانی پیشە شیرەمەنییەکان لە سەرەتای مانگی خەرماناندا نرخی یەک کیلۆ شیری خاویان ٦ هەزار و ٤٠٠ تمەن ڕاگەیاندووە کە به بەراورد لەگەڵ نرخی پێشوو ٤٠ لەسەد نرخی بەرز بووەتەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک دەبە ماستی ٢ کیلۆیی ٥٠ هەزار تمەنە بە جۆریک کە ٥ هەزار تمەن لە یارانەی مانگانەی ٤٥ هەزاری خەڵکی گرانترە.
ئێستا ئەرزانترین شیر لە بازاڕەکاندا ١٢ هەزار تمەنە و نرخی پەنیرێکی ٢٠٠ گڕەمی ١٤ هەزار تمەنە.
لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا چەندین جار بەرهەمهێنەرانی پیشە شیرەمەنییەکان و ئاژەڵداران بەهۆی ئەرزانبوونی شیر بەنیسبەت گرانیی تفاق کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە و شیرەکانیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە شەقامەکاندا ڕشتووە.
نرخی شیر بە داخوازی بەرهەمهێنەرانی پیشە شێرەمەنییەکان و ئاژەڵداران زیاد کراوە.