![](/content/upload/1/news/49057_w920.jpg)
لە دوای ئەوەیکە دوو تایفەی "بێرەیی" و "بێراڤەند"، لە ناوچەی "دەرەشار" و "ئاودانان"، سەر بە پارێزگای "ئیلام"، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەلایەن خۆیانەوە دا، ڕێژیم بووەتە لەمپەڕ لەبەردەم ئاشتی و تەبایی ئەو دوو تایفەیە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ لە شاری "ئاودانان"، لە کاتی دیاریکردنی سنووری زەوی و زاری "دینارکۆ"، دوو تایفەی "ناسرالی" و"مەمووس"، ناکۆکیان لە نێوانیاندا درووست بووە و لە ئاکامدا دوو کەس بە چەک بریندار بوونه و چەند کەسیش بریندار بوونه.
خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە دوو سەرداری سەر بە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە پشت ئەو شەڕەن و خەڵکەکە دژی یەکتر هان دەدەن.
ئەو ناوچەیەی کە لە نێوان تایفەی "ناسرالی" و "مەمووس"، کێشەی لێ کەوتووەتەوە لە بواری کەش و هەوا و ئاژەڵدارییەوە ناوچەیەکی بەکەڵکە کە ئەو دوو تایفەیە لە وەرزی بەهار و هاویندا گەرمێن و کوێستان دەکەن بۆ ئەو شوێنە.