کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە شنۆ ئاسەوارە مێژووییەکان بە بیانووی دروستکردنی مەیدانی تیر تێک دەدات

12:20 - 22 بانەمەڕ 2720

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شنۆ، بە بیانووی دروستکردنی مەیدانی تیر، ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شاره تێک دەدات.

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە گوندی "ڕیکاوێـ"ـی شنۆ، بە بیانووی مەیدانی تیر، خەریکی شێواندنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو گوندەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کرد: "مەیدانی تیری سپای پاسداران، ١٥٠ میتر لە شوێنی ئاسەوارە مێژووییەکەی ئەو گوندە دوورە، بەڵام هێزەکانی سپای پاسداران ئەو شوێنە مێژووییەیان داگیر کردووە  و بە بیانووی دروستکردنی مەیدانی تیر، خەریکە قەڵاتگەی ڕیکاوێ دەستکاری بکات کە مێژووەکەی بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە".

قەڵاتگەی ڕیکاوێ لە نیوان گوندەکانی "گوندەوێڵە، چەشمە گۆل و حەسەن نووران" هەڵکەوتووە.