
بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، له نێوان خەڵکی دوو گوندی جیران زەویی "قایر و گردوان" سەر بە ناوچەی "مەرگەوەڕ" لەسەر لەوەڕگە ناکۆکی دروست بووە.
بەپێی زانیارییەکان هێندێک کەسی سەر بە ڕێژیم دەستیان لە درێژەدان لەو ناکۆکییانەدا هەیە و ئاژاوەیان لەنێو خەڵکی ئەو دوو گوندەدا ناوەتەوە.
هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە لەو ئاژاوەیەدا بە ڕوونی دیارە دەستی ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی تێدایە و کەسەنی سەر بە ڕێژیم کەڵکی خراپ لەو دۆخە وەردەگرن.
ڕێژیم بەردەوام و بە بیانووی جیاواز ئاژاوە دەخاتە نێو خەڵکی کوردستان.