کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ناتوانێت پێش بە گرانی بگرێت

11:42 - 4 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە فەرمی هەڕەشە لە دووکانداران و بازاڕیان دەکەن کە نابێ هیچ شتێک گران بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکخراوی "پیشە و کانزا"ی ڕێژیمی ئێران لە نامەیەکدا بە فەرمی هەڕەشەی لە دووکاندار و بازاڕیان کردووە کە نابێ هیچ شتێک گران بکەن.

لەو نامەیەدا هاتووە، هەتا ئاگاداریی فەرمی نابێ هیچ شتێک بە تایبەت خۆراک گران بێت.

ئەو نامەیە لە کاتێکدایە کە هەر ئێستا نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە بازاڕدا گران بووه.

بڵاوکرانەوەی ئەو نامەیە نیسان دەدات کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێژیم سەبارەت بەوەی کە  ٢٥ میلیۆن کەس یارانەی مەعیشەتییان پێ نادرێت، نرخی خۆراکیش لە داهاتوودا گرانتر دەبێت.

بازاڕی ئێران سەقامگیر نییە و بەهۆی نەبوونی بەرنامەی گونجاوی کاربەدەستانی ڕێژیم، دۆخی ئابووریی بازاڕ بەردەوام بەرەو خراپی دەچێت و گرانی زیاتر بەرۆکی خەڵک دەگرێتەوە.