ڕێژیمی ئێران بڕیارە لە شاری "قوم" واکسەن لە ئاخوندەکانی کە تەمەنیان سەروی ١٨ ساڵە بدات.
ئەو بڕیارە لەحاڵێکدایە کە نۆبەی لێدانی واکسەن بۆ کەسانی لەدایکبووی ساڵی ٥٠ و پێش ئەو تمەنەش گەیشتووە.
بەپێی ئەو بڕیارە ئەو کەسانەی بڕوانامەیان لە بواری ئاخوندیدا هەیە دەتوانن بە کارتی میللی و کارتی ئاخوندی، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ سەردانی ناوەندی واکسەن لێدانی "ئەلهادی" لەو شارە بکەن.
ڕەوتی درەنگخستنی واکسیناسیۆن لە ئێران، ناڕەزایەتیی زۆربەی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە و زۆربەی ئەو ناڕەزایەتییانە ڕوو لە "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانه.
"خامنەیی" ساڵی ٩٩ بە ئاشکرا هاوردەکردنی واکسەنی لە ئامریکا و بریتانیا بۆ ئێران قەدەغە کرد، بەڵام میدیاکانی سەر بە ڕێژیم ئێستا هەوڵ دەدەن خامنەیی لەبارەی ئەو بڕیارە بێ تاوان بناسێن و کەسانی دیکە وەکوو تاوانبار بۆ ئەو قەیرانە بناسێنن.