
ئەمساڵ هەتا ئێستا بەشێوەی نێوەنجی ٩٦ میلی میتر بەفر و باران لەو پارێزگایە باریوە. کە لەچاو ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو ٣٧ لەسەد کەمترە.
"بانە" بە ڕێژەی ١٥٨.٥ میلی میتر، زۆرترین ڕێژەی بارینی لەو پارێزگایە هەیە و "قوڕوە" بە ٦٢ میلی میتر کەمترین ڕێژەی بارینی بەفر و بارانی هەبووە.
ڕێژەی بەفر و باران بارین ئەمساڵ لە پارێزگای "سنە" بە بەراورد لەگەڵ نێوەنجیی ٣٠ ساڵی ڕابردوو ٤٢ میلی میتر کەمتر بووە و کە ٣٠ لەسەد دابەزیوە.
ساڵی ڕابردووش لە کوردستان بەهۆی کەمیی باران و بەفر گوشارێکی زۆر بە خەڵک بەتایبەتی وەرزێڕان و ئاژەڵداران هات.
ئەمساڵیش لە وەرزەی پاییزدا ڕێژەی بارینەکان زۆر کەم بوو و ئاستی ئاوی بەنداوەکانیش زۆر کەم بووەتە کە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ژینگە و حەشیمەت.