کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ زیادی کردووە

18:21 - 20 خەزەڵوەر 2720

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزشکیی ورمێ بەنیسبەت ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە وتوویەتی لە پارێزگای ورمێ لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

"جەواد ئاقازادە" سەرۆکی زانکۆی زانستیی ورمێ ئاماری قوربانییانی کۆرۆنای لە شارەکانی ورمێ بەم شێوە بڵاو کردووەتەوە: "ورمێ ٥ کەس، بۆکان ٤ کەس، شنۆ ١ کەس، سەردەشت ٢ کەس، سەڵماس ١ کەس، خۆی ٢ کەس، مەهاباد ١ کەس و میاندواو ٢ کەس".

"ئاقازادە" ئاماری گشتیی گیان لەدەستداوانی کۆرۆنای لەو پارێزگایە هەتا ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ٢ هەزار و ٢١٧ حاڵەت ڕاگەیاندووە.