کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، لە ٥٠ میلیۆن کەس تێپەڕی

12:16 - 19 خەزەڵوەر 2720

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان هەروا پەرە دەستێنێت و حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا کە هەتا ئێستا لە جیهاندا تۆمار کراوە لە ٥٠ ملیۆن کەس تیپەڕێوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی ''هاپکینز'' زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کەس لە جیهان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەڵام گومان دەکرێت ئاماری ڕاستەقینەی تووشبووان بەم ڤایرۆسە زیاتر لەو ئامارە بێت چونکە لە زۆرێک لە وڵاتان بەپێی پێویست تاقیکارییەکی ئەوتۆ لەو بارەوە ئەنجام نادرێت.

لە ئورووپا زیاتر ١٢.٥ ملیۆن کەس تووشی ئەو پەتایە بوونە  و ٣٠٥ هەزار و ٧٠٠ کەسیش بوونەتە قوربانی.

هەروەها لە ئامریکا ١٠ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

دوای هاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا، ڕێژەی تووشبووان و قوربانیانی ئەو نەخۆشییە بەرزتر بووتەوە و لەو پێوندییەدا زۆرێک لە وڵاتان ڕێوشووێنی توندیان وەکوو ڕاگرتنی هاتوچۆوەکان بۆ کۆنترۆلی ئەم پەتایە گرتووەتە بەر.