![](/content/upload/1/news/49793_w920.jpg)
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێوان کچانی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵ، لە ساڵی ٩٩دا بەنیسبەت ساڵی ٩٨ی هەتاوی ١٠.٥ لەسەد زیادی کردووە.
لەو ئامارەدا ڕاگەیەندراوە کە لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ هەزار و ٣٧٩ کچی تەمەن نێوان ١٠ هەتا ١٤ ساڵە ژیانیهاوبەشیان پێکهێناوە لە حاڵێکدا ئەو ئامارە لە ساڵی ٩٨ دا، ٢٨ هەزار و ٣٧٣ حاڵەت بووە.
ئەوانە تەنیا ئەو ئامارانەن کە لە ڕێکخراوی "تۆمارکردنی باری کەسیەتیـ"ـدا تۆمارکراون بەڵام ئاماری ڕاستی زیاتر لەو ئامارەیە.
هەرەوها بەپێی ئاماری ناوندی ئاماری ئێران لە ساڵی ٩٩دا ٢٠ کوڕی تەمەن کەمتر لە ١٥ ساڵ و ١ کچی تەمەن کەمتر لە ١٠ ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نزیک لە ٥ لەسەدیی کۆی ئەو ژیانەهاوبەشانەی کە لە ساڵی ٩٩دا تۆمار کراون پێوەندیدار بە ژیانیهاوبەشی منداڵانی بچوکتر لە ١٥ ساڵانەن.